بڕیاری وه‌زیرى په‌روه‌ردەیە
دووشه‌ممه‌ى داهاتوو بە رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى مامۆستايانى خوێندنى حكومى دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم، به نووسراوێكی فه‌رمى كه ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌ردە واژۆى كردووه، رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى مامۆستایانى ناوه‌نده‌كانى خوێندنى حكومى دیاریكرد.
به‌پێی نووسراوه‌كه كه دوێنێ چوارشه‌ممه ده‌رچووه، رۆژى دووشه‌ممه 1.9.2025 دیاریكراوه، به رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى مامۆستایان له هه‌رێمی كوردستاندا.
نووسراوه‌كه‌ى وه‌زیر، ئاڕاسته‌ى هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، زاخۆ، سۆران و خوێندنى كوردى له كه‌ركوك كراوه.
له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتووه “ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ى راسپێردراون به ئه‌رك له تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى پۆلی 12ـى ئاماده‌یی – خولى دووه‌م و له‌و رۆژه‌دا له ئه‌ركدان به پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریكردنى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه، هه‌مان رێكه‌وتى ئاماژه‌پێكراویان بۆ ده‌كرێت به رۆژى ده‌ستبه‌كار بوونه‌وه”.