له‌سه‌ر داواى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ته
كارمه‌ندانى كارگه‌كانى غاز له راپه‌ڕین رێنمایی سه‌لامه‌یتان پێده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌رگرى شارستانى ده‌ستی به پێدانى رێنمایی سه‌لامه‌تى كرد بۆ ئه‌و كرێكار و كارمه‌ندانه له‌كارگه‌كانى غاز كارده‌كه‌ن.
پێدانى ئه‌و رێنماییانه لەسەر داوای لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیەیه كه ئه‌وان به‌به‌رده‌وام سه‌ردانى شوێنكاره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌زانن كه‌موكوڕی و گرفته‌كانیان چییه.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویكرده‌وه، بە سەرپەرشتی ئەفسەری بەشی هونەری و لێپسراوی هۆبەی مەشق و خولەکان، سمینارێكی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م كارمه‌ندو كرێكارانه به‌ڕێوه‌بردووه و ناوه‌ڕۆك و بابه‌تى سمیناره‌كه‌ش لەسەر چۆنیەتی کارکردنی کارمەندان لە گارگەكانى غاز و چۆنیەتی کۆنترۆڵ ئاگر و بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئاگرکوژێنەوە بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه به‌شداربووانى سمیناره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش راهێندراون، كه چۆن وابکەن له‌كاتى كاركردنیان ئاگر له‌كارگه‌كان دروست نەبیت و مەترسی رووداوه‌كان کەمبکەنەوە.