یهكێكیان كۆكردنهوهى باجه
عێراق سێ ئەرکى بۆ بازگەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دیاریکرد
964+
فهرهاد حهسهن
سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکانی عێراق سێ ئەرکى بۆ بازگەکانى نێوان پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دیاریکرد، یهكێك لهو ئهركانهشیان رێگریکردنە لە هاتنە ناوەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییە قەدەغەکراوەکان.
عومەر وائلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە کەناڵى عێراقییەى فەرمى راگەیاند، بازگەكانى نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیكهی ناوەراست و باشور، ئهركیان بریتییه له کۆکردنەوەی باجی گومرگی، رێگریکردنە لە هاتنە ناوەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییە قەدەغەکراوەکان و پشكنین و تێپهڕبوونى كاڵاكان بهپێی رێكارهكانه.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق جەختدەکاتەوە، ئاسایشی تەواو لە دەروازە سنورییەکان سەپێندراوە و کۆنترۆڵکردن لە هەموو دەروازە سنورییەکان و بەندەرەکان توندتر کراوەتەوە.
وتیشى “رێگە نادەین هیچ لایەنێک ئەو دەروازانە پێشێل بکات، یان بۆ هیچ شتێکی تر جگە لە بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت بەکاربهێنرێت، روونیشی کردەوە کە هەموو دەروازە سنورییە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکانی عێراق بە ئۆتۆماتیکی و سیستماتیک کاردەکەن.