خورماكەی كردووە بە قەرەبروت
دارستانێكی خورما لە بەسرە ئاگر دەگرێت و سێ قەزا بەشداری لە كوژاندنەوەی دەكەن
964+
محەمەد فاتیح
ئەمڕۆ سێشەممە 26.8.2025، ئاگرێكی گەورە لە دارستانێكدا لە ناوچەی هوێری باكوری پارێزگای بەسرە، بەدەیان دارخورمای سووتاند و لە سێ قەزاوە هاتن بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە 964ـی وت، تیمی بەرگری شارستانی سێ قەزای پارێزگای بەسرە (مدەینە و قورنە و سادق)، بەشداریان كردووە لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە و دوای هەوڵ و ماندوبونێكی زۆر توانیویانە كۆنتڕۆڵی بكەن.
بەهۆی ئاگرەكەوە 65 دارخورما سووتان، كە زۆربەیان بەری پێوەیە، بەڵام تەنها زیانی مادی هەبووە و هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە و هێزە ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە.
هەر لەم مانگەدا، ئاگرێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە، لە دارستانێكی دارخورما كەوتەوە لە قەزای مدەینە لە باكوری پارێزگای بەسرە و بەدەیان دارخورمای سووتان.