نۆ كۆمێنت
سەرهەنگ موحسین گۆرانی دەڵێت و باسی شیعر و گرێبەستەكانی دەكات
964+
ژووری هەواڵ
گۆڵپارێزی ناودار و نێودەوڵەتیی كورد لە تۆپی پێ سەرهەنگ موحسین دەڵێت، ئەو كاتەی یانەی هەولێری جێهێشت، هەموو شەوێك دەگریا، بەڵام كە گەڕاوەتەوەش هەموو ماندووبوونەكانی لەبیركرد.
سەرهەنگ موحسین ئەم وەرزە گەڕایەوە یانەی هەولێر و ئەم هەفتەیەش میوانی بەرنامەی نۆ كۆمێنت بوو.
لە وەڵامی پرسیارەكانی چاوان خەلیلدا، سەرهەنگ ئازایانە قسە دەكات و باسی دیدار حامیدی ركابەری و گەڕانەوەی بۆ یانەی هەولێر و باوكیشی دەكات.
هەروەها باسی گۆرانی و شیعرەكانی دەكات، ئەوەش ئاشكرا دەكات كە فەرهاد پیرباڵی نووسەر و هونەرمەند ئامۆژگاری كردووە بچێتە یانەكانی دەرەوە یاریی بكات، بەڵام لەبەر خۆشەویستی هەولێر گوێی پێنەداوە.
تەواوی بەرنامەكە ببینە.