لە سلێمانی

ئۆتۆمبێلێک خۆی كێشا به ستوونێکی رووناکی و كارەباكەى پچڕاند

964+

محەمەد فاتیح

ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی دووسایدی سلێمانی – دەباشان، خۆی كێشا بە ستوونێکی رووناکی و شکاندى، بەڵام تیمەكانی کارەبای سلێمانی، توانیان بە زووترین كات چاكی بكەنەوە و كارەبا بگەڕێینەوە بۆ شەقامەكە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی كارەبای سلێمانی، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر شەقامی دووسایدی سلێمانی – دەباشان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا خۆی کێشاوە بە ستوونێکی رووناکی 10م دا و شکاندوویەتی و دوو پێکهاتەی رووناکی لە جۆری لید و کێبڵی بنەوەی ستوونەکەی سووتاندووە.

روونیشیانكردووەتەوە، رووداوەکە بووه هۆی کوژانەوەی رووناکی ئەو بەشەی شەقامەکە، بەڵام دوای ئاگادارکردنەوەی هۆبەی رووناکی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات، بە زووترین کات گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دوای دوورخستنەوەی ستوون و پێکهاتە شکاوەکە لە سەر شەقامەکە، هەستان بە جۆینت کردنەوەی کێبڵەکە و گەڕانەوەی کارەبا بۆ ستوونەکانی تری جووتسایدی دەباشان.

كێبڵی روناككەرەوەكان رزیون و عامودەكانیش كارەبایان كە...

كێبڵی روناككەرەوەكان رزیون و عامودەكانیش كارەبایان كەوتووەتەسەر