"بڕیارەکە جێبەجێناکرێت"

دوو جوتیاری کوردی بە چوار مانگ زیندانیکردن سزادران

964+

ژووری هەواڵ

دوو جوتیاری کوردی گوندی شناغە، لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە و کێشەی زەوی و زار، لەلایەن دادگاوە سزادران، نوێنەری جوتیارانی کەرکوکیش دەڵێت، سزاکەیان جێبەجێناکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.8.2025، لەسەر کێشەی خاوەندارێتی زەوی و زار، دانیشتنی دادگای دوبز بۆ سزادانی دوو جوتیاری کوردی شناغە بەڕێوەچوو، بڕیار درا بە دەرکردنی سزای چوار مانگ زیندانی بۆ ئەو دوو جوتیارە.

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان بە 964ـی وت، دادگای دوبز بڕیاری سزادانی بۆ دوو جوتیاری كورد بەناوەکانی “بەکر مستەفا” و “محسن ئیسماعیل”، خەڵکی شەناغە لە ناحیەی سەرگەڕان دەرکرد بە زیندانی کردن بۆ ماوەی چوار مانگ، بەڵام سزاکەیان جێبەجێ ناکرێت.

پێشتر دادگاکە بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئەو دوو جوتیارە کوردە دەرکردبوو، بەڵام دواتر ‏دادگای تێهەڵچوونەوە رایگەیاند، دەبێت هەردووکیان حوکمبدرێن، بۆیە دانیشتنی دادگا ‏دووبارە ئەنجامدرایەوە.

یوسف، پارێزەری جوتیارەکان دەڵێت، سکاڵاکارەکان وتویانە لەکاتی کێڵانی زەوییەکانیان، جوتیارە کوردەکان رێگریان لێکردوون، بەڵام جوتیارە کوردەکان لەو کاتەدا لەوێ نەبوون، سکاڵاکارەکانیش خەڵکی ئەو ناوچەیە نین کە زەییەکانی لێیە.

زیاتر لە 130 بتڵ غازی دزی و دەستگیر کرا

زیاتر لە 130 بتڵ غازی دزی و دەستگیر کرا