بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستی به‌ندییه‌كانه
هەڵمەتی هه‌فته‌ى ته‌ندروستى گشتی لە چاکسازییەکانى هه‌رێم دەستی پێ‌کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌مڕۆوه هه‌فته‌ى ته‌ندروستى گشتى له چاكسازییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، ئه‌و رێكخراو و ناوه‌ندانه‌ى خه‌ریكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ن ده‌ڵێن بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه له ته‌ندروستیان.
ته‌ندروستى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه بەمەبەستی دابینکردنی سەلامەتیی گشتی، تۆڕی دادپەروەریی بەندییەکان و ژمارەیەک رێکخراوی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە هاوکاریی وەزارەتی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی، هەڵمەتی تەندروستیی گشتی لە چاکسازییەکان دەستیپێکرد.
د. ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوه‌بەری گشتیی چاکسازییەکانی کوردستان ده‌ڵێت، ئەم هەڵمەتە سەرتاسەرییە بۆ بەندییەکان دەبێتە هۆی دڵنیایی تەندروستییان لە ناوەندە چاکسازییەکان، تاوه‌كو ماوەی یاسایی حوکمەکانیان تەواو دەکەن، بۆیە ئێمە پشتیوانیی هەموو پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە دەکەن.
تەندروستیی هەولێر، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لە هەموو بنکە چاکسازییەکان بە حوکمدراو و راگیرا‌و، بنکەی چاودێریی تەندروستی هەیه، بەپێی پێویست دەرمان و کارمەندی تەندروستییان تێدایە و چاودێریی دۆخی تەندروستیی بەندییەکان دەکەن، لە کاتی پێویستیش پزیشکی پسپۆڕ سەردانیان دەکات، ئەگەر زیارتیش پێویست بێت دەیانگوازینەوە بۆ بنکە و نەخۆشخانەکانی دەرەوه.