کارمەندێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەکاتی راییکردنی کارەکەی.
هەڵبژاردنی 11.11
كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماری دەنگدەران چاپ دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ تۆڕی راگەیاندنی عێراق واژۆ كرد، بۆ چاپكردنی تۆماری دەنگدەران و چاپكراوە ناهەستیارەكان.
كۆمیسیۆنەكە رایگەیاند، لەگەڵ چاپخانەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق رێككەوتن بۆ چاپكردنی تۆماری دەنگدەران و چاپكراوە ناهەستیارەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق.
كۆمیسیۆنەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بە گرنگیی هاوكاری نێوان تۆڕی راگەیاندنی عێراق و كۆمیسیۆنەكە دەكات، كە یەكێكە لە دەزگاكانی حكومەت، ئەمەش لە پێناو پاڵپشتیی كارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، بە تایبەتی لە رووی میدیایی و هونەری، هەروەها دابینكردنی پێداویستە لۆجستییەكان بە باشترین شێوە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە 11.11.2025 بەڕێوەبچێت، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەكانی عێراق سەرپەرشتی دەكات، كە ئێستا بە قسەی خۆیان بە چڕی كاردەكەن بۆ جێبەجێكردنی خشتەی كارەكانیان بە هاوكاری وەزارەت و فەرمانگەكان.