"یەکێکیان ژنێکی دووگیان بوو"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان و گیانیان لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای قەزای بەردەڕەش بۆ کەڵەک پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان و گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ژنێکی دوو گیان بوو.
نزیکەی کاتژمێر 4ـی عەسری ئەمڕۆ هەینی 22.8.2025، لەسەر رێگای نێوان بەردەڕەش – کەڵەک ئۆتۆمبێلێکی جوری ئۆپل کەوتەژێر بارهەڵگرێک، دواتر ئۆپڵەکە و بارهەڵگرەکەش ئاگریان گرت و پێنج سەرنشینی ناو ئۆپڵەکە کە ئەندامانی یەک خێزان بوون، گیانیان لەدەستدا.
ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە964ـی وت، “ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکۆژینەوە کونترۆڵکراوە و سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمی ئەو کەسانەن کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتاون”.
“ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، دایک و باوکێک و سێ منداڵیان بوون، دایکەکەش دووگیان بووە”، ئیبراهیم فەریق وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری