لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
لەبارەی رووداوەکەی لالەزار
سەرۆکایەتی هەرێم: كێشه‌کان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلابكرێنه‌وه
964+
ئەحمەد مستەفا
لەسەر ئاڵۆزییەکەی لالەزار سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه.
ئەو دامەزراوەیەی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاڵۆزییەکان، لە راگەیەندراوەکەیدا ئەمڕۆ هەینی نوسیوویەتی، پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه.
لەبارەی ئەو کەسانەی کە لە رووداوەکەدا زیانیان بەرکەوتووە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
لە دوێنێوە شاری سلێمانی بە دۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت، لە دەورووبەری کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بازگەکانی دەرەوەی سلێمانی قەرەباڵغییەکی نائاساییان بەخۆوە بینی، هەتا چوار کاتژمێر دوای ئەوەش قەرەباڵغییەکە نەڕەوییەوە و هێز دەهات و دەچوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش، شەڕ و ئاڵۆزییەكە دوای دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن لەلایەن دادگای سلێمانیەوە كە بۆ هەرسێ كەسی دیاری بەرەی گەل، لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و فەرماندەی هێزی دوپشك رێبوار حامی حاجی خالی دەرچوو، دەستی پێكرد و هێزەكانی لالەزار خۆرادەستكردنیان رەتكردەوە و رووبەڕووبونەوەیان هەڵبژارد.
دوای رووبەڕووبونەوە قورسەكەی شەوی رابردوو، كە نزیكەی چوار كاتژمێری خایاند، لەئێستادا دەنگی تەق و تۆق لەسلێمانی نەماوە و دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە، هاوڵاتیان لەسەر شەقامەكانن وەكو رۆژانی ئاسایی هاتوونەتە دەرەوە.
په‌يامێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
دوابەدوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌يه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه. پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه.
هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/22