بۆنی دێت و بێزار بوون

لە قەرەبووی کەسنەزان خۆڵ و خاشاک کۆبووەتەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

گەڕەکی قەرەبووی شارۆچکەی کەسنەزان نزیکەی دوو مانگە کێشەی کۆبوونەوەی زبڵیان هەیە و ئۆتۆمبێلی زبڵ هەفتەی جارێک دێت و ئەمەش وا دەکات بزڵەکە کۆبێتەوە و بۆنی ناخۆش و دیمەنێکی ناشرین بە گەڕەکە بدات.

ماریە ئەنوەر، دانیشتووی گەڕەکی قەرەبووە، قسەی بۆ کردین وتی، پێشوتر سەیارەکانی زبڵ زۆر باش بوون رۆژنا رۆژێک دەهاتن، بەڵام ماوەیەکە درەنگ درەنگ دێن و ئەمەش وا دەکات زبلێکی زۆر کۆبێتەوە و داواکارین ئەو کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکرێت.

سیراج سابیر، دانیشتوویەکی تری گەڕەکەکەیە و پێی وتین، داوامان لە 964 کرد بەدوا داچوونمان بۆ بکات چونکە، ئەو زبڵە بێزاری کردووین و بونێکی زۆر ناخۆشی هەیە، دوو مانگ دەبێت ئەو کێشەیەمان هەیە و هەفتەی جارێک ئۆتۆمبێلەکان دێن جاری وایە درەنگتریش دێن ئەمەش ناخۆشە بۆ ئێمە و زبڵێکی زۆر کۆدەبێتەوە لەبەر دەرگا.

964 پەیوەندی بە عەلی رەشاد، سەرۆکی شارەوانی کەسنەزانەوە کرد، ئەو پێی وتین، کۆمپانیایی تایبەت بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک کێشەی کەمی کرێکار و شۆفێری هەبوو، داوامان کردووە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و لە ئێستادا زیاتر لە پێشوو کار دەکەن.

بە قسەی سەرۆکی شارەوانی، هەر گەڕەکێکیش ئەو کێشەیەی هەبێت دەتوانێ پەیوەندییان پێوە بکات، ئەو وتی، ئێمە بەدواداچوون دەکەین و ئەگەر کۆمپانیایی جێبەجێکار کەمتەرخەمی هەبێت رێکاری پێویست دەگرینە بەرامبەریان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پێنج ئامێرى پێوانەیى کەشوهەوا لە هەولێر دادەندرێن

پێنج ئامێرى پێوانەیى کەشوهەوا لە هەولێر دادەندرێن