"نزیکەی 2500 مامۆستاین لە هەموو کوردستان"
مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە سلێمانی گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا
جارێکی تر مامۆستایانی وانەبێژی لەسەرکار لادراو لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
شاباز ناسر نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو بە 964ـی وت، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەتەوە و داوا دەکەن، هاوشێوەی وانەبێژانی دیکە کە پارساڵ زیاتر لە 37 هەزار و 930 مامۆستا دامەزران، ئەوانیش بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و گرێبەستیان بۆ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە تائێستا وردبینییەکی دەقیقیان لانییە، بەڵام بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستیان دایە، لە تەواوی کوردستان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 مامۆستا دەبن و نزیکەی دوو ساڵە لەکار دوورخراونەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری