باڵەخانەی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە _ وێنە: 964
لۆدی لەسەرە و میلاکی کەمە
پاسپۆرتی هەڵەبجە تەنیا کار بۆ دانیشتووانی شارەزوور و سەیدسادق دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی زۆری سنوری جوگرافی و خواست لەسەر نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت، لۆد لەسەر بەڕێوەبەرایتییەکە دروست بووە، بڕیار وایە تا ماوەیەک جگە لە هەڵەبجە، کار تەنیا بۆ قەزاکانی سەیدسادق و شارەزوور بکات.
پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان، کارتی زانیارییان پێ بێت.
پاسپۆرتی هەڵەبجە ئەمڕۆ یەکشەممە 17.8.2025 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بۆئەوەی بەرێوەبەرایەتیمان بتوانێت ئەو هاوڵاتیانەی سەردانمان دەکەن کاری یاساییان بۆ بکەین و تووشی گرفت نەبن کار بە کارتی زانیاری هەڵەبجە، سەیدسادق و شارەزوور دەکەن.
بەهۆی زیادبوونی لۆد لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و کەمی میلاکات لەئێستادا و تا چارەسەربوونی کێشەی میلاکمان تەنیا، دەتوانین کاری یاسای (دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت) بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو قەزای شارەزوور و سیدسادق لە بەڕێوەبەرایەتیمان جێبەجێ بکەین.
پاسپۆرتی پارێزگاکە ئەوەشی نوسیوە، واتا کار بە کارتی زانیاری دەکەین و تەنیا هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو قەزای شارەزوور و سەیدسادق دەتوانن سەردانمان بکەن.