لە نەخۆشخانەی هەولێر
ئەو گەنجەی لە ئاکرێ ئۆتۆمبێل لێیدا گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەو گەنجەی لە ئاکرێ ئۆتۆمبێل لێیدا، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی هەولێر گیانی لەدەستدا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025 گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ لەکاتی پەڕینەوەی لەسەر شەقامێکی گشتی قەزای ئاکرێ ئۆتۆمبێل لێیدا و بەسەختی برینداربوو و دواتر رەوانەی هەولێر کرا.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، “گەنجەکە ناوی سەعەد محەمەدە و دانیشتووی قەزای ئاکرێیە و کەمێک پێش ئێستا ئاگادار کراینەوە کە لە هەولێر گیانی لەدەستداوە”.
پۆلیسی ئاکرێـش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە و خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و لە ئێستادا دەستبەسەرە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری