کەشوهەوا

پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

توانا نەقی

ئەم کەشە وابزانم نیازی نییە جارێ فێنکی کات بە پێی پێشبینی کەشناسی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە تا سێ پلەیەک زیاتر بەرز دەبنەوە لەچاو دوێنێدا و سبەینێش هەر بەرز دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرما کەرکوکە بە 48 پلە و فێنکترین یان نزمترین حاجی ئۆمەرانە بە 30 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ  پێنج شەممە 14.8.2025
کەش / ئاسمان  ساماڵ و گەرم دەبێت.
خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 –  10  ) کم دەبێت .
ئاراستەی با /  باکووری ڕۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە 1 تـــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  .

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک :  44  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران :  43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی