بەرزترین پلەی گەرما 45 دەبێت

خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێ

شۆڕش قادری

لە ئێوارەی دوێنێەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و بۆ ئەم دوو رۆژەش هەر دەمێنێ، بەڵام کەشەکە کەمێک فێنکتر دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 12.8.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامى کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە کەشدا، پلەی گەرماش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و هەروەک دوێنێ دەبێت.

بەڵام بۆ سبەی چوارشەممە، ئاسمان کەمێک روونتر دەبێتەوە و تۆز و خۆڵەکە سووک دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێ و وەک هەمیشە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و کەرکوک تۆمار دەکرێ بە 45 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش بە 31 پلە فێنکترین شوێنی کوردستان دەبێت.

بەرزترین پلەی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 43 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی