کۆبوونەوەی لاریجانی و ئەعرەجی. فۆتۆ: ئاژانسی تەسنیم
لەگەڵ ئەعرەجی لە کۆبوونەوەدایە
لاریجانی بۆ رێککەوتنێکی ئەمنی گەیشتە عێراق
964+
ژووری هەواڵ
عهلی لاریجانی، سکرتێری نوێی ئهنجومهنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە رێککهوتنی ئهمنی نێوان ئێران و عێراق واژو بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، یەکەم کۆبوونەوەی لاریجانی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقدایە و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
ئەوە یەکەم سەردانی سکرتێری نوێی ئهنجومهنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە.
جگە لە رێککەوتنی ئەمنی، بڕیارە لاریجانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن بکات لە کەربەلا.