سبەی کەمێک دادەبەزێ

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە گەڕاوەتەوە و لە گەرمیان گەیشتەوە 48 پلە

964+

شۆڕش قادری

لە کۆتاییەکانی چلەی هاوین نزیک دەبینەوە و یەک دوو رۆژە گەرما تاقەتپڕوکێنەکە گەڕاوەتەوە، بەڵام سبەی کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێ.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمرۆ یەکشەممه 10.8.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ  کەمێک بەرزتردەبێتەوە، بەشێوەیەک لە گەرمیان دەگاتەوە 48 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش وەک هەمیشە فێنکترین شوێن دەبێت بە 35 پلە.

بۆ سبەی دووشەممەش، ئاسمان بەگشتی ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی پێشبینیکراوە بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر:  45 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک:  45  پلەی سیلیزی

کەرکوک: 47 پلەی سیلیزی

زاخۆ:  45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی

سۆران:  44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی

گەرما تاڕادەیەک جێگیرە بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم ئاسمانی ...

گەرما تاڕادەیەک جێگیرە بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم ئاسمانی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند