چەند حزب و هاوپەیمانی بەشدارن؟

ئەمڕۆ تیروپشكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئاماری ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و تاک کاندیدەکانی راگەیاند کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن، ئەمڕۆش تیروپشكەكە دەكرێت.

وتەبێژی کۆمیسیۆن جومانە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “دوایین ئامار بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و تاک کاندیدەکان کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن بەم شێوەیەیە: (ژمارەی هاوپەیمانییەکان 31، ژمارەی لایەنەکان 38، ژمارەی کاندیدەکان 76، ژمارەی تاکەکان بۆ کورسییە گشتییەکان 23، هەروەها ژمارەی تاکەکان بۆ پێکهاتەكان 53 کورسی)”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “تیروپشکەکە بە ژمارە 201 دەستپێدەکات، دەستەی کۆمیسارانیش بڕیاری دا ژمارەی 56 لەم ژمارانە هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی  هەندێك ئاماژە و کاریگەریی کۆمەڵایەتییەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم ژمارانە بۆ ئەو هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاکەکەسییانەن کە ئەمڕۆ هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت”.

جومانە غەلای راشیگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە لە هوتێل مەنسوڕ میلیا لە بەغدا و لە كاتژمێر شەش، تیروپشكەكە بۆ پێدانی ژمارە بە حزب و لیستەكان ئەنجامدەدرێت.

بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

شەش هاوپەیمانی پەسند نەكران و بەشداریی هەڵبژاردنی عێر...

شەش هاوپەیمانی پەسند نەكران و بەشداریی هەڵبژاردنی عێراق ناكەن