كەشوهەوا

گەرماكە هاتەوە و سبەی گەرمترە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەشناسی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ شەممەی بڵاوكردەوە و گەرماكە بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت  و لە گەرمیان پلەی سیلیزی 47ـە و سبەیش گەرمتر دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 9.8.2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە دەردەكەوێت ئاسمان ساماڵە و خێرایی با مامناوەندە لە نێوان 20-25 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، هەروەها مەودای بینین باشە لە 8 بۆ 10 كیلۆمەترە.

سەبارەت بە پلەكانی گەرما، تینی زیاد دەكات و گەرمتر دەبێت و سبەی گەرمترە، پلەكانیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن، كە بە پلەی سیلیزی بەم جۆرەیە:

هەولێر  43

سلێمانی  43

دهۆک 43

کەرکوک 45

زاخۆ  44

هەڵەبجە  43

سۆران 41

حاجی ئۆمەران 36

گەرمیان 47