نەخۆش دەباتە هەرێمی کوردستان

نەخۆشخانەی خانەقین ئەمبوڵانسێکی بە دیاری وەرگرت

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

بۆ یەکەمین جار هەماهەنگی لە نێوان نەخۆشخانەی خانەقین و تەندروستیی گەرمیان کرا و لەمەودوا نەخۆشی خانەقین بە ئاسانی بەرەو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت.

دکتۆر شوان شاکر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی وت، لە دوای پێکهاتنی هەماهەنگی نێوان نەخۆشخانەی خانەقین و تەندروستی کەلار، ئەمبوڵانسێکی نوێ پێشکەش بە خانەقین کرا و هەروەها بڕێک دەرمانیش بۆ نەخۆشخانەی خانەقین دابینکرا، کە پێویستییەکی گرنگی رۆژانەی نەخۆشخانەکە بوو.

وتیشی، ئیتر بە ئاسانی دەتوانرێت نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەی خانەقین بەرەو نەخۆشخانەکانی کەلار و سلێمانی بەڕێبکرێن، کە پێشتر بەهۆی ئەوەی ئەمبوڵانسەکان هی حکومەتی عێراق بوون، دەبوایە نەخۆش تەنیا بۆ بەعقوبە رەوانە بکرایە و ئەگەر بۆ کوردستان بکرایە دەبوایە رازیبوونی لایەنەکان وەربگیرایە و کاتێکی زۆری دەویست.

ئێستا نەخۆشخانەی خانەقین خاوەن شەش ئەمبوڵانسە و رۆژانە لە خزمەتی نەخۆشەکانی خانەقین و دەوروبەریدان، لە چەند رۆژی داهاتووشدا بڕیارە نەخۆشخانەی خانەقین و تەندروستیی گەرمیان هەنگاوی تریشیان هەبێت بۆ هەماهەنگی زياتری یەکتر.

پێداچوونەوە: هاوبەش

پاتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بە چەند هەزار دینار پڕ دە...

پاتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بە چەند هەزار دینار پڕ دەبێ؟