دیمه‌نێكی كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كۆگایه‌ك له‌سنورى قه‌زاى سێمێل... وێنه: كشتو‌كاڵى دهۆك.
پێشبینی 600 هەزار تۆن دەکەن
به‌دواداچوون بۆ كۆگاكانى پاراستنى په‌تاته له دهۆك كرا‌و سه‌لامه‌ت ده‌رچوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌یه‌كى چاودێری سه‌ردانى ئه‌و كۆگایانه‌ى كرد كه بۆ هێشتنه‌وه و پاراستنى په‌تاته له سنوورى پارێزگاى دهۆك دروستكراون و به‌رپرسی یه‌كه‌مى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت په‌تاته‌كان سه‌لامه‌تن و كارى كۆگاكان بێ كێشه‌و گرفته.
بەپێی ئامارێکی کشتوکاڵی دهۆک پارێزگاکەیان له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا زۆرترین ژماره‌ى كۆگای لێ دروستكراوه كه ژماره‌یان ده‌گاته 127 كۆگا و زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته سنوورى قه‌زاى سێمێل.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى وت، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كۆگاكان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه كارێكی به‌رده‌وامى ئه‌وانه و ساڵانه چه‌ند جارێك ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
وتیشی “به‌پێی به‌داوداچوونه‌كان كۆگاكان به‌بێ كێشه‌و گرفت كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌و په‌تانانه‌ى له‌ناویاندا كۆگا كراون سه‌لامه‌تن”.
ئه‌مساڵ کشتوکاڵی دهۆک بڵاویکردەوە، كه لە سنوورى پارێزگاكه‌یاندا 48 هەزار دۆنم زەوی بە په‌تاته چێندراوه و پێشبینی دەکەن کە بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە 600 هەزار تۆن بێت.
ساڵانە لە مانگی ئایارەوە بەرهەمی پەتاتە پێدەگات و جوتیاران دەست بە هەڵکەندنی دەکەن و دواتریش بەشێکی لە بازاره‌كانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم دەفرۆشرێت و بەشێکیشی لە کۆگاکان هەڵدەگیرێت.