بەغدا؛ بانکی ناوەندی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
روانگەیەکی عێراقی وا دەڵێ
ئەگەری سزادانی 35 بانکی عێراقی هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەگەر هەیە، 35 بانکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزا بدرێن، کە لەناویاندا بانکی بەغدادی نێودەوڵەتیش بوونی هەیە.
ئەم قسەی روانگەی ئیکۆی عێراقییە، کە کارەکانی پەیوەستە بە کاروباری ئابووریییەوە، ئەو روانگە دەڵێ، سزاکان چەندین رێکار لەخۆدەگرن، لەوانە قەدەغەی مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بانكی ناوەندی عێراق پێشتر لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە چەندین هۆشداری پێدراوە لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و بانكەكانی نزیك لەو وڵاتە.
پێشتر، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندبوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پشتیوانی دەربڕیوە بۆ ئەو رێکارەکانەی کە بانکەکە گرتوویەتیە بەر بۆ رێگریکردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار و لەم ماوەیەدا رێگریان کردووە لەوەی ژمارەیەک بانک و کۆمپانیا دۆلاریان بەدەستبگات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە کۆی 86 بانکى ئەهلى لە عێراق، 14 بانکى خستووەتە لیستى رەشەوە، بە تۆمەتى پاڵپشتى دارایی بۆ ئەو گروپ و لایەنانەى کە واشنتن وەک تیرۆریست دەستنیشانی کردوون.