گەرما تاڕادەیەک جێگیرە بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم ئاسمانی کوردستان دەگرێتەوە
لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک فێنکتر دەبێ
گەرما تاڕادەیەک جێگیرە بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم ئاسمانی کوردستان دەگرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئەم چەند رۆژە گەرماکە تاڕادەیەک لە ئاستێکدا ماوەتەوە و زۆر بەرز و نزمی ناکات، بۆ ئەم دوو رۆژەش وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام لە کوێستانەکان کەمێک فێنکتر دەبێت و تۆز و خۆڵێکی کەمیش ئاسمانی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 6.8.2025 ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، گەرماکەش وەک دوێنێ دەبێ و تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک دادەبەزێ.
بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، بەڵام ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێکى کەم لەئارادا هەیە .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی