دیمەنێکی بانداوی سەروچاوە کە لە سۆشیاڵ میدیای شارەوانی وەرگیراوە.
شاره‌وانى سه‌روچاوه بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان:
“بەئەنقەست پابەندی دین و رێنمایی حکومەت نابن بۆیە به قورسی سزاتان ده‌ده‌ین”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى سه‌روچاوه‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌ده‌ست ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه گیری خواردووه كه خاوه‌ن ئاژه‌ڵن و به‌ڕه‌ڵاى ناو شوێنه گشتییه‌كانیان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت، ئه‌جاره هه‌ر ئاژه‌ڵێك ببینن قوڕسترین سزاى خاوه‌نه‌كانیان ده‌درێت.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م شاره‌اونییه ئاگادارییه‌كی بۆ دانیشتوانه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دوای ئەوەی چەند جارێک لە وتاری رۆژی هەینی مامۆستایانی ئایینی ئاگاداری خاوەن ئاژەڵە ماڵیەکانیان کردەوە کە نابێت ئاژەڵەکانیان بەڕەڵای سەرشەقام و کۆڵانەکان بکەن بۆ ئەوەی زیان نەگەیێنن بە دار‌و درەخت و جوانی شار و نەبنە هۆکار بۆ پیسبوونی شار، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن له‌و كاره‌یان.
ده‌ڵێت، ئێمە وەک شارەوانی بەتەلەفۆن و لە رێگەی پەیجه‌كه‌یانەوە خاوه‌ن ئاه‌ژڵه‌كانیان ئاگادارکردووتەوە بۆئەوەی دەست به جێبه‌جێكردنى سزای ماددیان نه‌كه‌ن، بەڵام وادیارە هەندێک خەڵک بەئەنقەست پابەندی دین و رێنمایی حکومەت نابن بۆیە “ناچار دەبین بە سزای ماددی کۆتایی بەم بابەتە بهێنین”.
بۆ دواجار شاره‌وانى خاوەن ئاژەڵە ماڵیەکان لەناو سنوری شارۆچکەی سەروچاوە ئاگادار دەکاتەوە كه لە رۆژی شەممە 9.8.2025 ئاژەڵی ماڵی هەرکەسێک لەسەر شەقام و کۆڵان و ناو بەنداوی سەروچاوە ببیندرێت یان لەسەر حاویەی ماڵان لەناو کۆڵانەکان ببیندرێن ناپرسین ئاژەڵەکە هی کێیە راستەوخۆ لەلایه‌ن شارەوانییه‌وه دەستیان بەسەردا دەگیرێت تاکو سزایەکی ماددی قورس نەدرێت ئاژەڵەکە ناده‌نەوە خاوه‌نه‌كانیان.
بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانیشی روونكردووه‌ته‌وه، بۆ ئەو بابەتە تەکلیف و تەلەفۆنی هیچ کەسێک وەرناگیرێت و قبوڵ کراو نیە، بە هیوای پابەند بوون و بەدوور بوون لەسزایی ماددی.