پرسیارەکانی نۆکۆمێنت فاخیر هەریری گریاند

فاخیر هەریری: بمزانیایە ئیسماعیل سەردەشتی زوو دەمرێت تەنازولم بۆی دەکرد

964+

ژووری هەواڵ

فاخیر هەریری میوانی نۆ کۆمێنتی ئەمجارە بوو، هەر دەسپێک باسی لە دانیشتنەکەی کرد لەگەڵ ئیسماعیل سەردەشتی کۆچکردوو، بەڵام بۆ مەرگی هێندە داخ لە دڵ بوو، یەکسەر وتی، بمزانیایە دەمرێت تەنازولم بۆی دەکرد.

فاخیر هەریری بە گۆرانی راپ هاتە ناو دنیای هونەرەوە و هەر زووش وازیهێنا و دەڵێت، ئیشی من نەبوو، بۆیە کردم تا بڵێم منیش ئەوە دەزانم، رەتیشی دەکاتەوە لە کاتی کاندید بوونی بۆ هەڵبژاردن نوسرابێت چاومانە فاخیر هەریری، بەڵکو ئەو بە خەڵکی وتووە چاومانە.

بۆ مەرگی کوڕە کەی فاخیر وتی، ئێمە دەبێت هەموو شکور بین، بەڵام من زۆر لەو خەمە گەورەترم دیوە، لە زیندان بووم باوک و براکەم گیانیان لەدەستدا و هەر هاتمە دەرێ دایکم گیانی لەدەستدا پاشان خوشکم، بەڵام بە گریان و لەخۆدان هیچ ناگەڕێتەوە.

ئێستا هەموو خۆشەویستی خۆی داوەتە کچەکەی کە توانای قسەکردنی نییە و دەڵێت، حەزدەکەم هەموو کات لە باوەشم بێت، تەنیا لەبەرخاتری ئەویش حەز بە سەفرە و گەڕان دەکەم، بە هەموو قەدەرێکی خوداش رازیم.

"هونەرەکەم لە پێش خوێندنەکەمەوە بوو"