پلەی گەرما گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی

گەرماکەی ورمێ دوو رۆژ پشووی بەدواوە بوو

964+

ژووری هەواڵ

خەڵکی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دادو بێدادیانە لەدەست گەرما و کەمی کارەبا، بەوهۆیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان ناچاربوون دوو رۆژ لە پارێزگاکە بکەن بە پشوو.

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خەڵکی ورمێ کارەبای زیاتر بەکار دەهێنن، گوشار دروستبووە و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە کراوە بە پشوو.

بڕیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی بەڕێوەبردنی قەیران لە پارێزگای ورمێ دەرچووە و دامەزراوە خزمەتگوازی و فریاگوزارییەکانی وەک نەخۆشخانە، بنکە تەندروستییەکان و هەروەها ناوەندە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.

بەگوێرەی کەشناسی ئێران، پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی و ئەم گەرمایە لە ماوەی پێنج رۆژی داهاتوودا هەر دەمێنێتەوە.

کەش جێگیرە و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبە...

کەش جێگیرە و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن