پۆلیسی هەولێر

“زۆرترین داواكراومان لە ئاستی کوردستان دەستگیر كردووە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە لە ماوەى شەش مانگى رابردوودا زۆرترین داواکراو لە رێگەى سیستمى بە دواداچوون و دەستگیرکردنى تۆمەتباران دەستگیر كراون، کە ژمارەیان 702 تۆمەتبارن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 3.8.2025 ئاشكرای كرد، توانیویانە لە شەش مانگی رابردوودا 702 داواكراو دەستگیر بكەن، كە زۆرترینە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا.

پۆلیسی هەولێر دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و پلەدارانى بەڕێوەبەرایەتییەكەی دەكات، جەختیش لەسەر گرنگی رۆڵی پۆلیس دەکەنەوە لە بەرقەرارکردنی یاسا و پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاوڵاتیان، هەروەها رۆڵیان لە جێبەجێکردن و بەرقەراکردنى یاسا، بەرزنر دەنرخێنن.

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیر کرد