50 دۆنم دارستان و پوش و پاوانى سووتاند

کێشەیەکى کۆمەڵایەتى بووە؛ ئاگرەکەی قەرەداغ کۆنتڕۆڵ کرا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

شەوی رابردوو ئاگرێک لە سنووری قەرەداغ لە گوندی باخان کەوتووەتەوە و نزیکەی 50 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاند.

عەبدوڵا حوسێن، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەرەداغ بە 964ـى وت،”شەوی رابردوو ئاگرێک لە گوندی باخانی سەر بە قەزای قەرەداغ کەوتووەتەوە و نزیکەی 50 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان و توانراوە دوای نزیکەی دوو کاتژمێر کۆنتڕۆڵ بکرێت”.

باسی لەوەش کرد، حاڵەتی ئەو ئاگرکەوتنەوانە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی لەو ناوچانەدا و تا ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و کەس دەستگیر نەکراوە.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو، ئاگرەکە لە کاتژمێر 1:15ـى بەرەبەیان کۆنتڕۆڵ کراوە و نەهێڵدراوە زیاتر تەشەنە بکات.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

زوو زوو ئاگرەکەی قەرەداغ سەرهەڵدەداتەوە

زوو زوو ئاگرەکەی قەرەداغ سەرهەڵدەداتەوە