کەسێک بە سەختی بریندار بوو و زیانیش بەر موڵکی گشتی کەوت

پێکابێک لە زاخۆ کارەساتی نایەوە

964+

ژێوار خدر

شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی سەرەکیی زاخۆ – دهۆک، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری تۆیۆتا خۆی بە چەند دارێک و ستوونی کارەبادا کێشا و کەسێک بە سەختی بریندار بوو.

هاتوچۆ رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 1:00ـی شەوی رابردوو، لە نزیک زانکۆی زاخۆ روویدواە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کە بە مەرزیە ناسراوە لە کۆنترۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە چەند دارێک و ستوونێکی کارەبا و هێمایەکی هاتوچۆدا.

دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکەدا، کەسێک بە سەختی بریندار بوو و زیانێکی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکە، هێمای هاتوچۆکە، ستوونی کارەباکە و چەند دارێکیش کەوتووە.

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت کەس برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت کەس برینداربوون