دیمهنێكى دهرهوهى باڵهخانهى وهزارهتى خوێندنى باڵا.. وێنه: راگهیاندنى وهزارهت
964+
وردەکاریی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان راگەیەندرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، وردەکارییەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەکە تا رۆژی 15ـى ئەیلولی 2025 بەردەوام دەبێت.
لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان سەردانی خوێندنی باڵا بكەن
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت، ئەم پرۆسەیە تایبەتە بە دەرچووانی دانەمەزراوی ساڵی 2003 تا ئەمڕۆ و تەنها بۆ دروستکردنی کۆدە و دامەزراندنەکە لە داهاتوودا لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی و بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت.
وەک ئەوەى خراوەتەڕوو مەرج و رێکارەکان بەم شێوەیەیە:
پرۆسەکە دەرچووانی دانەمەزراوی ساڵی 2003 تا ئەمڕۆ دەگرێتەوە.
دەرچووانی دەرەوەی عێراق دەتوانن لە زانکۆی پارێزگاکانی خۆیان بەپێی کارتی زانیاری داواکاری پێشکەش بکەن.
پێشکەشکار دەبێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن و فۆرمی وەرگرتنی کۆد بە دەستی پڕبکاتەوە و واژۆی لەسەر بکات.
تۆماری کۆلێژ و پەیمانگەکان فۆرمی ئۆنلاین بۆ دەرچووان پڕدەکەنەوە.
هەر دەرچوویەک سەردانی تۆماری کۆلێژەکەی نەکات و فۆرمی دەستی پڕنەکاتەوە، بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی کۆد و دامەزراندن.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
1. کارتی نیشتمانیی دەرچوو لەگەڵ کارتی نیشتمانیی دایک و باوکی.
2. کارتی زانیاری یان بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی مۆرکراو لە یەکێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
جەختیشکراوەتەوە کە پڕۆسەکە تا کاتژمێر 4ـى ئێوارەى رۆژى 15.9.2025 بەردەوام دەبێت، ماوەى تۆمارکردنى سکاڵاش لە 16.9.2025 دەستپێدەکات و لە 30.9.2025، کۆتایى دێت.