نزیکەی 10 رۆژە نەچووەتە 70 دۆلار

نرخی نەوت جەمپی کرد و بەرزبووەوە بۆ 72 دۆلار

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت دوای زیاتر لە هەفتەیەک گەیشتەوە سەروو 70 دۆلار و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لەچاو رۆژانی رابردوو ۆمار کردووە و نرخەکەشی زیاترە لە 72 دۆلار.

ئەمڕۆ  چوارشەممە 30.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 71 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.20% بەرزبووەتەوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی تەکساسـیش بە 69 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارودۆخی ناساقامیگری بەشێكی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و هەروەها كڕیارانیشەوە هەبووە، بە تایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چین.