هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مامەڵەی ئەلیکترۆنییەوە

“دواکەوتن لە ئێمەوە بێت سزا لەسەر تۆ نامێنێت”

964+

ژێوار خدر

هاتوچۆی سلێمانی دەربارەی سزای دواکەتنی مامەڵەی گرێبەستی ئەلکترۆنی و لێخۆشبوون لە سزاکانەوە دەڵێت، “دواکەوتن لە ئێمەوە بێت سزا لەسەر تۆ نامێنێت”

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کە بەپێی فەرمانێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو هاوڵاتییانەی کە مامەڵەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆدا دواکەوتووە، لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن.

ئەم بڕیارە دوو حاڵەت دەگرێتەوە:

یەکەم: هەر هاوڵاتییەک کە زیاتر لە 60 رۆژە مامەڵەکەی تۆمارکراوە و هۆکاری دواکەوتنەکە پەیوەندی بە کاروباری وەزارەت یان بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆوە هەبێت، هیچ سزایەکی دواکەوتنی لێوەرناگیرێت.

دووەم: ئەگەر دواکەوتنی هەر مامەڵەیەک لە فەرمانگەکانی هاتوچۆدا بەهۆی خودی فەرمانگەکەوە بێت و هاوڵاتییەکە هۆکار نەبێت، بە هەمان شێوە کاروبارەکانی بەبێ وەرگرتنی هیچ سزایەک بۆ رایی دەکرێت.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و داننان بەو دواکەوتنانەیە کە لە دەرەوەی ئیرادەی ئەواندایە.

"سزای دواکەوتنی مامەڵەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی رۆژانە 10 هەزار دینارە"