بەغدا؛ بانکی ناوەندی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
رێنمایی لە بانکی ناوەندییەوە
لە مامەڵەی ئەلیکترۆنی بە دەست پارەی رسومات مەدەن
964+
ئەحمەد مستەفا
بانكی ناوه‌ندی عێراق، لە بارەی رسوماتی پارەی ئەلیکترۆنی و بانكه‌كان و دابینكه‌رانی خزمه‌تگوزاریی و كرێی كشاندنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌یی، دوو رێنمایی ده‌ركرد.
بە گوێرەی نوسراوەکە بێت، لە مامەڵەی ئەلیکترۆنی یەکجار پارە وەک رسومات دەدرێ، ئەویش سیستمە ئەلیکترۆنییەکە خۆی پارەکە دەدات، نەک هاوڵاتی بە دەستی کرێی رسوماتەکە بدات.
بانکی ناوەندی عێراق لەو نوسراوەدا کە واژۆی، عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەر نوسیویەتی، له‌كاتی به‌كارهێنانی پاره به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بڕێك پاره وه‌ك رسومات ده‌بڕدرێت، پێویست ناكات هاوڵاتییان راسته‌وخۆ هیچ رسوماتێك بده‌نه فرۆشگاكانی بانكی.
هەر بە گوێرەی بڕیارەکە، دەبێت بانك و كۆمپانیاكان كێبڕكێ بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ خه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باشتركردنی خزمه‌تگوزاری.
