کێڵگەیەکى نەوت لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەندازیارانی نەوتی باکور:
هەرێمی کوردستان دەتوانێ 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور دەڵێ، هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ی كێڵگه‌كانی دیاریكراوه، له‌باری ئاسایی‌دا و به‌بێ كێشه‌ی ته‌كنیكی و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ناتوانن له 300 هه‌زار به‌رمیل نەوت زیاتر به‌رهه‌م بهێنن.
قسەکانی سەرۆکی ئەندازیارانە لە کاتێکدایە، رێکەوتنێک هەیە بۆ رادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوت بە حکومەتی عێراق، لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.
فه‌رهاد حه‌مزه، سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ هەینی، ئاماژەی بەوەکردووە، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام درا زیاتر جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی به‌غدا بوو نه‌وه‌ك رێكه‌وتن، به‌ڵام مادام له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوو جێگه‌ی دڵخۆشی و پیرۆزباییه.
سەرۆکی ئەندازیارانی کۆمپانیاکە له‌سه‌ر رێكه‌وتنه دوو سه‌رنجی نوسیوە و دەڵێت، پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به راده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی گه‌وره‌یه، چونكه هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ی كێڵگه‌كانی دیاریكراوه، له‌باری ئاسایی‌دا و به‌بێ كێشه‌ی ته‌كنیكی و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ناتوانن له 300 هه‌زار به‌رمیل زیاتر به‌رهه‌م بهێنن.
بەڕای ئەو، بۆیه هه‌ر كاتێك كێشه‌ی ته‌كنیكی بێته پێشه‌وه ئه‌وا ناچار گوشار بۆ سه‌ر كێڵگه‌كانی تر دەبەن، تا بگه‌ن به‌و بڕه كه ئه‌مه‌ش كارێكی نازانستیه‌و له ته‌مه‌نی كێڵگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كێڵگه‌ی ته‌قته‌قدا هات و له‌كار كه‌وت، لە کاتێکدا ده‌بوایه هه‌رێم خۆی پابه‌ند بكردایه به شه‌فافی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه‌كانه‌وه هه‌رچه‌ندێك بوایه، رۆژانه راده‌ستی سۆمۆی بكردایه، كه به‌مه له‌لایه‌كه‌وه كێڵگه‌كان ده‌پارێزران له‌لایه‌كی تره‌وه متمانه ی نێوان هه‌ردوولا زیاتر ده‌بوو.
لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەڵێ، ئاشكرایه حكومه‌تی عێراق 16 دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ كرێی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، سهرنجهكهم لێره‌دا ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی به بۆری خورماڵه –زاخۆ هه‌نارده‌ی توركیا بكات كێ كرێی ئه‌م بۆرییه ده‌دات كه خاوه‌نه‌كه‌ی كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسیه.