كارەبای ئیسكان تاوەر نیشتەجێبووانی ئەوێی هەراسان كردووە
“كەسێك لە ناو مەسعەد لەهۆش چوو”
+964
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
چەند رۆژێكە كارەبای پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئیسكان تاوەر لە هەولێر، كێشەی هەیە و هەر دەبڕێ و دێتەوە، ئەمڕۆش چەند كاتژمێرێك كارەباكەی بڕاوە و نیشتەجێبووەكانی پڕۆژەكە تووشی كێشە هاتوون.
هاوڵاتییەكی نیشتەجێی پڕۆژەكە، بۆ 964 وتی، چەند رۆژێكە كارەباكە تەواو نییە و دەبڕێ و دێتەوە، ئەمەش كێشەی دروست كردووە و هەندێك لە هاوڵاتیانی پڕۆژەكە ماڵەكانیان جێهێشتووە.
هەروەها وتی، ئەمڕۆ چەند كەسێك لە ناو ئەسانسۆرەكان “مەسعەد” گیریان خواردبوو، یەكێك لەوانە تەندروستی تێكچوو و لەهۆش چوو.
964 پەیوەندی بە پڕۆژەی رووناكی كرد، ئەوان وتیان كارەبای ئیسكان تاوەر پەیوەندی بە پڕۆژەكەی ئەوانەوە نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا