بارهەڵگرەکە بە شۆرتی کارەبا گڕی گرتووە

مێرمنداڵێک بەهۆی سووتانی بارهەڵگرێک گیانی لەدەست دا

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە قەزای شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین، دوو هاوڵاتی لەکاتی چاککردنەوەی بارهەڵگرێک، سووتان، یەکێک لە قوربانییەکان مێردمنداڵێکە و گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بەسەختی بریندار بووە.

ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای بارهەڵگرەکە دروست بووە و بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی قەزای شەرگات کراوە.

یاسین محەمەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، لەنێو یەکێک لەگەڕەکەکانی قەزای شەرگات، بارهەڵگرێک کێشەی کارەبایی تێدەکەوێت و شۆفێری بارهەڵگرەکە و هاوڕێکەی کە سەکنی خۆیەتی، خەریکی چاککردنەوەی دەبن، لەو کاتەدا شۆرتی کارەبایی رودەدات، بارهەڵگرەکە چونکە سوتەمەنی تێدابووە، خێرا گڕی گرتووە و بەهۆیەوە سەکنی شۆفێرەکە، کە مێردمنداڵێکی تەمەن تەمەن 14 ساڵانە، سووتاوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، شۆفێرەکە بەسەختی برینداربووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەشتونەتە شوێنی روداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

تایەی بارهەڵگرێک بە کرێکارێکدا تەقییەوە

تایەی بارهەڵگرێک بە کرێکارێکدا تەقییەوە