محەمەد جەمیل، پارێزگارى دەستلەکارکێشاوەى واست
بەهۆى ئاگرەکەوە کوت
پارێزگارى واست دەستى لەکارکێشایەوە
964+
وریا فەتاح
وەک بەرپرسیارێتییەک بۆ رووداوەى ئاگرکەوتنەوەکەى شارى کوت کە نزیکەى 100 کەس گیانیان لەدەستدا، پارێزگارى واست دەستى لەکارکێشایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد جەمیل مەیاحى، پارێزگاری واست لە پەیامێدا بڵاوى کردەوە،” لەپێناو رێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و بۆ ئەوەی هەڵوێستێک بێت برینەکانیان ساڕێژ بکات، هەروەها لە وەفادارییەوە بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە کە بە چاو و ئارەقەی نێوچەوانم خزمەتم کردوون، شانازی دەکەم کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش بکەم.”.
ئەم بڕیارە دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی 17ـى تەمموزى “هایپەر مارکێت”ـەکەى شارى کوتە کە بووە هۆى کارەساتێکى دڵتەزێن و گیانلەدەستدا زیاتر لە 60 کەس و برینداربوونى ژمارەیەک کەسى تر.
محەمەد جەمیل لە نوسینەکەیدا کە لە فەیسبوک بلاوى کردووەتەو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە وەفادارییەکە بۆ ئەو شەهیدانەی کە پێویستیان بە هەڵوێستێکە رێز لە خانەوادەکانیان بگرێت و بەشێک لە ئازارەکانیان کەم بکاتەوە.
پێشتر، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پارێزگاری واستی وەک سەرۆکی لیژنەی بەرگری شارستانی لە پارێزگاکە و ئەندامانی لیژنەکە، بۆ لێکۆڵینەوە رەوانە کردبوو تا هۆکارەکانی کەمتەرخەمی لە رووداوەکەدا ئاشکرا بکرێن.