هەواڵەکان
بە سەبەتەی خۆراک هەژاران بەسەردەکرێنەوە و پشیلەکانی دهۆکیش وەک پاشا دەژین
+964
ژووری هەواڵ
لەم دۆخی بێ موچەیی و بێ پارەییدا، مەگەر خواپێداو و رێکخراوەکان بەهانای خەڵکی هەژارەوە بێن، ئەوەتا لە سلێمانی رێکخراوێک هەستاوە بە دابینکردنی شەش هەزار سەبەتەی خۆراک، کەمپینەکەش بە هاوکاری مارکێتێک و ژمارەیەک هاوڵاتی و کۆمپانیا بەڕێوەدەچێت.
لە سلێمانی 6000 سەبەتەی خۆراک بەسەر خەڵکی هەژار دابەش دەکرێت
دووسایدەکەی دەروازەی دەربەندیخان لە دیوی کەلارەوە، نۆ مانگە لە نێوان شارەوانی و کۆمپانیایەک تیاماوە و دەستی دەستی پێدەکرێت، رۆژی 30.9.2024 تێکدرا بۆ ئەوەی نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام تائێستا تەنیا یەک سایدی قیرکراوە.
لەمەودوا پشیلەکانى دهۆک وەک شا دەژین، دەگەڕێن و دەسوڕێنەوە، هەرکاتێکیش برسیان بوو دەچنە پارکەکان و لەوێ تێر بە سکى خۆیان خواردن دەخۆن، ئەمە پڕۆژەیەکە و دهۆک وەک یەکەم پارێزگا لەسەر ئاستى عێراق دەستیپێکردووە.
چیتر پشیلەکانى دهۆک بێ خواردن سەرنانێنەوە
کە لە خەمی سروشت و ژینگەدا بووی، لە هەر پۆست و مەقامێکدا بی، دەتوانی کاری خۆت بکەی، لە کۆیە راگری پەیمانگای تەکنیکی، نزیکەی پێنج هەزار نەمامی لە حەرەمی پەیمانگاکەدا چاندووە.