لە پارکەکان ژەمەکانیان دەخۆن

چیتر پشیلەکانى دهۆک بێ خواردن سەرنانێنەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەمەودوا پشیلەکانى دهۆک وەک شا دەژین، دەگەڕێن و دەسوڕێنەوە، هەرکاتێکیش برسیان بوو دەچنە پارکەکان و لەوێ تێر بە سکى خۆیان خواردن دەخۆن، ئەمە پڕۆژەیەکە و دهۆک وەک یەکەم پارێزگا لەسەر ئاستى عێراق دەستیپێکردووە.

رێکخراوى (ئەڤین بۆ هاوکارى پشیلە بێلانەکان) کە رێکخراوێکى ناحکومى ئاژەڵدۆستە، بەهەماهەنگی شارەوانیی دهۆک، پڕۆژەیەکى جیاواز و دەگمەنیان دەستپێکردووە، ئەوەش بۆ تێرکردنى پشیلەکان.

پڕۆژەکە بە شێوەیەکە کە لە پارکەکانى شار، لە رێگەى دانانى بۆڕى پلاستیک کە درێژییەکەیان مەترێکە، خواردنى تایبەت بە پشیلەکانى تێدەکەن، ئەوەش بۆ ئەوەى پشیلەکان بێ شێو سەر نەنێنەوە.

لەسەر ئەو پڕۆژەیە، شێروان حەسەن، وتەبیژى سەرۆکایەتیى شارەوانى دهۆک بە 964ـى وت،” رێکخراوى ئەڤین پێشنیارى ئەو بیرۆکەیەیان بۆ ئێمە کرد و شارەوانییش قبوڵى کرد”.

وەک باسى دەکات، شارەوانى بڕیاریداوە لە قۆناغى یەکەمدا لە 25 پارکى گشتیی شارەکە شوێنى خواردن بۆ پشیلەکان دروست بکات، لەگەڵ سەرکەوتنیشى لە گەڕەک و  نزیک چێشتخانەکان شوێنى خواردن بۆ پشیلەکان دروست بکرێت و رێکخراوەکە خۆى سەرپەرشتى خواردن پێدانیان دەکات.

روونیشى کردەوە، هەموو کەس دەتوانێت هاوکاربێت لەو پڕۆژەیە و هاوڵاتى دەتوانێت لە نزیک ماڵەکەی بۆرى پلاستیک دابنێ و خواردنى “درایفود” کە تایبەتە بە پشیلە تێى بکات بۆ ئەوەى پشیلەکان پەکیان نەکەوێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەچکە پشیلەکان فڕێ مەدەن دایکیان دەگەڕێتەوە

بەچکە پشیلەکان فڕێ مەدەن دایکیان دەگەڕێتەوە