لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق
لە مۆنۆمێنت دەبێت
ئەمڕۆ سەرۆک كۆمار دەگاتە هەڵەبجە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی شاری هەڵەبجە بكات و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی شارەكە كۆببێتەوە و سەرێك لە مۆنۆمێنتی شەهیدانیش بدات.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەشی راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە، كە لە گرووپی رۆژنامەنووسان دانراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 23.7.2025 سەرۆك كۆماری عێراق لەتیف رەشید با یاوەری خانمی یەكەمی عێراق شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و كاتژمێر 11:00 دەگات.
راگەیاندراوەكە باسی ئەوە دەكات، سەرۆك كۆمار لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە پێشوازی لێدەكرێت و تاجینە گوڵینە دادەنێت.
ئەمە یەكەم سەردانی سەرۆك كۆمار دەبێت بۆ شاری هەڵەبجە، دوای دەرچوونی بڕیاری بەپارێزگابوونی شارەكە.