زاخۆ

منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەیەکێک لە گەڕەکەکانی زاخۆ ئۆتۆمبێل لە مندالێکی داوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

کاتژمێر 06:00 ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 22.7.2025 لە گەڕەکی نەوروز ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان بەناوی (س ع ی) دەدات و بەسەختی بریندار دەبێت، دوای گواستنەوەی بۆ نەخوشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

شوفێرەکە خۆی منداڵەکەی گەیاندووەتە فریاکەوتنی زاخۆ، پزیشکەکان هەوڵیانداوە چارەسەری بۆ بکەن بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

موقەدم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە ـی964 وت، هەر لە فریاکەوتنی زاخۆ شوفێرەکە خوی رادەستی پۆلیس کردووە و بەپێی مادەی 24 لەیاسای هاتوچۆ بەفەرمانی دادوەر شوفێرەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ دوسیەکە کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا

رووداوێکی دڵتەزێن بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک  

رووداوێکی دڵتەزێن بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک