لەلایەن هەشت تیمەوە کۆنیتۆڵکراوە

تانکی گاز و مۆلیدەی فاملی مۆڵی هەولێر ئاگری گرت 

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ مۆلیدە و تانگی گازەکەی فاملی مۆڵ لە هەولێر ئاگری گرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنترۆڵکرا.

راید هێمن ئەحمەد سەرپەرشتیاری تیمەكانی بەرگیری شارستانی بۆ 964 وتی، بەبێ زیانی گیانی ئاگرەكە كۆنترۆل كراوە و نەمان هێشتووە تەشەنە بسەنێت زیانە ماددیەكان و هۆكاری سەرهەڵدانەكەی دواتر لەلایەن لێژنەی هونەری رادەگەیەنرێت.

لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا هەشت تیمی بەرگری شارستانی بەشداریان کردووە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی