"زۆربه‌ى مه‌زره‌عه‌كان به قاچاغ دروستكراون"
له دهۆك ژماره‌ى زۆر‌ى مه‌زره‌عه گه‌شتیارییه‌كان هه‌ڕه‌شه له 160 ئوتێل و مۆتێله‌كان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك گرفتى گه‌وره‌ى خاوه‌ن هۆتێل و مۆتێله‌كان ژماره‌ی زۆر‌ى ئه‌و مه‌زره‌عانهیە كه له سنورى ئه‌م پارێزگایه دروستكراون و كاریگه‌رى زۆریان له‌سه‌ر ئیشوكارى هۆتێل و مۆتێله‌كان دروستكردووه، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌که‌شیان ده‌ڵێت “زۆربه‌ى مه‌زره‌عه‌كان به شێوه‌ى قاچاغ دروستكراون”.
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمى كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، له سنوورى پارێزگاى دهۆك 160 هۆتێل و مۆتێل هه‌ن و نزیكه‌ى 10 هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتى له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كارده‌كه‌ن.
شێخ ئیحسان عیسا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هۆتێل و مۆتێله‌كانى دهۆك به 964ـى رایگه‌یاند ئه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ماوه‌یه‌كه بۆ هۆتێل و مۆتێله‌كان دروستكراوه، سه‌ره‌ڕاى ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ رێكارێ له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌ن مه‌زره‌عه‌كان نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
وتیشی “ته‌نیا له‌سه‌ر رووبه‌رى 30 كیلۆمه‌تر له دهۆك 530 مه‌زره‌عه دروستكراون و دروستكردنى زۆربه‌شیان به‌پێی رێنماییه‌كان نییه و به قاچاغی دروستیان كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بوونى ئه‌م مه‌زره‌عه زۆرانه جگه له‌وه‌ى كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى گه‌شتیار له هۆتێل و مۆتێله‌كان، هه‌مانكات له‌رووى ئه‌منیشه‌وه ئه‌م مه‌زره‌عانه پارێزراو نین و و لایه‌نى ئه‌منى به‌وه ئاگادار ناكرێته‌وه كه چ گه‌شتیارێك له مه‌زره‌عه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
“پێشتر له رێگه‌ى پارێزگاوه، وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌و كێشه‌یه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و بڕیاریشی داوه رێكار بگیرێته به‌ر به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ شتێك نه‌كراوه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى شێخ ئیحسان عیسایه بۆ 964.
هۆشداریشی دا كه جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ى گه‌شتیار له هۆتێل و مۆتێله‌كان، بوونى ئه‌م مه‌زره‌عانه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ى جیدى له‌سه‌ر 10 هه‌زار كرێكار و كارمه‌ند كه له سنوورى دهۆك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به گشتى كارده‌كه‌ن.