هەڵوەشانەوە و ئامادەکاری تێکەڵ بەیەک بوونە

دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یانەی زاخۆ قبوڵ نەکرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بە قسەی سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی زاخۆ، سەرۆكی یانەكە دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام لێی قبوڵ نەكراوە.

دوای دۆڕانەکەی یانەی زاخۆ لە یاریی کۆتایی جامی عێراق لە یاریگەی شەعبی بەغدا، جۆرێك لە بێهیوایی لەلایەن هاندەرانی یانەی زاخۆ سەریهەڵدا و بەشێک لەو هاندەرانە لە سۆشیال میدیا داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەستەی کارگێڕی یانەکەیان کرد و بەشی هەرەزۆریش پێیان وایە کارگێرییەکە وەک خوی بمێنێت باشترە.

رێناس رەجەب، هاندەرێکی یانەی زاخۆیە بە 964ـی وت، زاخۆ نە شایستەی ریزبەندی سێیەمی خولەکە و نە دۆڕانی کوتایی جامی عێراق بوو، ئەوەی روویداوە گومانمان لەسەری هەیە و داوا دەکەین چ ئەم دەستەیەی کارگێری بێت یان دەستەیەکی نوێ بێت، شارێکی وەک زاخۆ نەکەنە قوربانی هاوکێشەکانی خۆیان، ئاست و ئەنجام و نازناومان دەوێت، هیچیتر نا.

سەرچاوەیەک لە کارگێریی یانەکەش بە 964ـی راگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامان قبوڵ نەکراوە، بڕیاربەدەستەکان پێیان باشترە ئەم دەستەیە بەردەوام بێت و ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکەن.

سەبارەت بە مان و نەمانی یاریزانەکان، سەرچاوەکە وتیشی، هەر یەک لە گوستاڤۆ، سیپان سەدیق، ئەحمەد یاسین، ژیلوان حەمەد و مەحمود ئەسوەد لەناو ریزەکانی یانەی زاخۆ نەماون، عەلی کازمی گوڵپارێزیش نزیک بوو لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی دهۆک، بەڵام لەلایەن ئەمجەد عەتوانەوە راگیرا و گرێبەستەکەی لەگەڵ زاخۆ نوێکردەوە، بە ئەگەرێکی هەرە زۆریشەوە ئەمجەدیش بەردەوام دەبێت.

دوای کوتایی هاتنی خولی ئەستێرەکانی عێراقی ئەم وەرزە و جامی عێراق، یانەی زاخۆ لە خولەکە ریزبەندی سێیەمی بەدەستهێنا و لە جامی عیراقیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا، دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر یانەی دهۆک لە یاریی كۆتاییدا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاندەرانی یانەی زاخۆ بە ئامادەنەبوونی هاندەرانی یانەی...

هاندەرانی یانەی زاخۆ بە ئامادەنەبوونی هاندەرانی یانەی نەوروز لەیاریگاکەیان دڵگرانن .