تێچووەکەی سێ ملیار دینارە
کارکردن لە دروستکردنی شەقامی تەنیشت پارکی بۆنەکان لە سلێمانی بەردەوامە
964+
توانا نەقی
کاری پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی تەنیشت پارکی بۆنەکان لە بەهەشتی شار کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامی هەیە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە گەڵ ڤیدیۆیەکدا کە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، پێکهاتەی ئەو پڕۆژە گرنگە بریتییە لە دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری و دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی و ئاوەڕۆی لولەیی و تۆڕی ئاو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی سێ ملیار دینارە وە ماوەی پڕۆژەکە 360 رۆژە و لە ئێستادا ئاستی کارکردن لە پڕۆژەکە 30% و کارکردن بەردەوام دەبێت تیایدا.