لە سلێمانی

بۆ وەڵامدانەوەی خێرای قەیران 25 فەرمانبەری زانکۆیەک راهێنران

964+
ئەحمەد مستەفا

بەشی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی، خولێکیان بۆ فەرمانبەرانی تەندروستی و سەلامەتی و بەشەناوخۆییەکان کردەوە و تیمێکیان پێک هێنا.

تەکنیکی ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی “THW”، لەگەڵ ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان “JCC” هاوکاری پڕۆسەکە بوون.

ئەم خولە ناوی لێ نرابوو، وەڵامدانەوەی کۆمەڵگە، بۆ ماوەی چوار رۆژ لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بەرێوەچوو.

بەختیار عوبێد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە 964ی وت، ئامانجی خولەکە، بەرزکردنەوەی ئامادەیی و تواناکانی فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکان و تەندروستی و سەلامەتی بۆ وەڵامدانەوەی خێرای رووداو و قەیرانەکان بووە.

لە خولەکەدا، 25 فەرمانبەر لە بەشەناوخۆییەکان و تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان بەشدارییان کردوە، بەشدارییان کرد و بەرنامەکانی فێرکاری و راهێنانیان پێ درا، تا ئامادەیی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بن.

وێنەی راهێنانەکان؛