"ئەگەر هەیە دەمیرتاشیش ئازاد بکرێت"

پێنجوێنی: ئۆجەلان ئازاد دەبێت بەڵام هەر لە ئیمڕاڵی دەمێنێتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

محەمەد ئەمین پێنجوێنی دەڵێت، بەمنزیکانە عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت و ئەگەری ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و 10 هەزار زیندانیی پەکەکەش لەئارادا هەیە.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەدار و شارەزا لە کاروباری تورکیا بە 964ـی وت، “لە کۆتایی ئەم مانگەدا و مانگی داهاتوو شتی گەورە و چاوەڕواننەکراو روودەدات و عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئازاد دەبێت”.

“ئۆجەلان خۆی وتوویەتی ناچمەدەر و هەر لەناو زیندانی ئیمڕاڵی شوێنێکی بۆ دروست دەکرێت و دەمێنێتەوە، بەڵام خەڵک و رۆژنامەنووسان دەتوانن سەردانی بکەن و بیبینن”، پێنجوێنی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەیە سەڵاحەدین دەمیرتاشیش ئازاد بکرێت، جگە لەوەش دۆسیەی 10 هەزار زیندانیی پەکەکە ئامادە کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش ئازاد بکرێن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

عەبدوڵا ئۆجەلان: ستراتیژی شەڕی رزگاریی نەتەوەیی كۆتای...

عەبدوڵا ئۆجەلان: ستراتیژی شەڕی رزگاریی نەتەوەیی كۆتایی هاتووە