داوا لە خەڵک دەکەن بێنە دەرەوە

هاوڵاتیانی خانەقین لەبەر بێکارەبایی شەقامیان داخستووە

964+

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

بێ کارەبایی خەڵکی خانەقینی رژاندە سەر شەقام  و دەیان خۆپیشاندەر رێگای مەرزی مەنزەریەیان داخستووە کە هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

عەباس عەزیز یەکێک لەو خۆپیشاندەرانە بە964 ـی وت، بێکارەبایی خەڵکی هەراسان کردووە و هیچ جێگای قبوڵکردن نییە ئیتر خانەقین ئاوا پشتگوێ بخرێت، کەمێکی تر هاوڵاتیانی زیاتر دێن و رێگاکە بە شێوەیەکی توندتر دادەخرێت و رێگا تەنیا لە بارهەڵگر دەگیرێت و مەدەنی و ئێرانییەکان با بۆخۆیان بڕۆن هیچ کێشەیەکیان نییە لەگەڵیان .

ماوەی نزیکەی مانگێکە پلەکانی گەرما لە خانەقین بەرەو 50 پلە بەرزبووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا کەمی کارەبا لە شارەکە ئەوەندەی تر ژیانی هاوڵاتیانی سەخت کردووە بەجۆرێک لە رۆژەکەدا کەمتر لە 12 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی